ڤیدیۆ.. راپۆرتێک لەسەر ئەو منداڵە کوردەی رۆژئاوای کوردستان کە بەر چەکی فسفۆری تورکیا کەوت.. ئێستا لە چ دۆخێکدایە..؟؟؟

کەناڵی ئەلعەرەبییە راپۆرتێکی لەسەر ( محەمەد حەمید ) ئەو مناڵە کوردەی رۆژئاوای کوردستان کرد کە لە دوا هێرشی ساڵی پاری سووپای تورکیا بۆ ( سەری کانێ) بەر چەکی فسفۆری بۆردومانی تورکیا کەوت.

محەمەد حەمید کە بوو بە رەمزی دڕندەیەتی سووپای داگیرکاری تورکیاو لەزۆرێک لە میدیا جیهانییەکانەوە بەبریداری و دیمەنی زریکانی بەدەست ئازارەوە، پەخشکرا، لەسەر تەلکیفی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم گوازرایەوە بۆ فەرەنسا بۆ چارەسەرکردن، لەوێ ٧ نەشتەرگەری لە ماوەی سێ مانگدا بۆ کراوەو ئێستا گەڕاوەتەوە سوریا و کەکەمێک تەندروستی باش بووەوە، وەک کەناڵی ئەڵعرەبیە باسی دەکات، پزیشکەکان ئامۆژگاری دایک و باوکیان کردووە کە دەبێت لەماوەی پێنج ساڵدا لە ژوورێکدا بژی کە پلەی گەرمای لە خوار ٢٢ پلەوە بێت، لەم ماوەیەدا کە گەڕابووەوە شاری حەسەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوەو کوژانەوەی کارەباوە دۆخی زۆر خراپبوو، بەلآم رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی شوقەیەکیان بۆ گرتووە کە هەمیشە کارەباو فێنکەکەرەوەی هەیەو ئێستا کەمێک دۆخی باشە.( وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە ). 

 

 



PM:12:14:30/05/2020