ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ته‌رمێك دۆزرایەوە، کە ئاسه‌واری گولله به جه‌ستیه‌وه دیاره.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆشەممە، له نزیك شه‌قامی كۆڕنیش له شاری هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی چاو‌دێر سیتی، ته‌رمی پیاوێك دۆزرایه‌وه، كه ئاسه‌واری گوللـه به جه‌ستیه‌وه دیار بووه و ته‌رمه‌كه‌ش فڕێدراوه‌ته ئه‌و كه‌نده‌ی ته‌نیش شه‌قامی كۆڕنیش، دوای گەیشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كەیان هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
تا ئێستاش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هیچ زانیاریەکی لەبارەی روداوەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەهەمان شوێن تەرمی کارمەندێکی وێستگەی بەنزینخانە کە تەمەنی ٢٣ ساڵان بووە لەهەمان شوێن فڕێدراوە.