ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان درێژكرایەوە

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی تاوه‌كو ٦ی حوزەیران درێژكرده‌وه‌

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئاگاداری نامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تا ٢٠٢٠/٦/٦ درێژكردەوە". 
 ‌ 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه ".

‌ڕاشیگەیاندووە" ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".


 

PM:05:43:30/05/2020