تەندروستی سلێمانی: دۆخی ١٠ تووشبووی کۆرۆنا خراپە، یەکێکیان لەژێر ئامێری هەناسەی دەستکردایە



وتەبێژی تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند" دۆخی بڵاووبوونەوەو ڤایرۆسەکە خراپە، ١١٩ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی سلێمانین، باری ١٠ تووشبوویان خراپە و ئۆکسجین وەردەگرن، یەکێک لەوانە کە دۆخی زۆر خراپە لەژێر ئۆکسجینی دەستکردایە".

 
 د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی" سپی " رایگەیاند" لە دوو هەفتەی پێشوودا ١٣٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ١٧یان چاکبوونەتەوە، ١٠ یان دۆخیان خراپە، ئەوانی تر تا ڕادەیەک دۆخیان جێگیرەو باشە".


وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆش، یەک شەممە ژمارەیەک تووشبووی نوێ تۆمار کراوە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا رادەگەیەنرێت.


د، ئەیان نەقشبەندی نەیشاردەوە کە لە جەژن و رۆژانی دوایی خەڵک گوێی بەڕێنوماییە تەندروستیەکان نەداوەو، تێکەڵبوونێکی زۆر لەنێوان خەڵکدا روویداوە، ئەمەش بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەیەکی زۆرتری ڤایرۆسەکە لەناو هاوڵاتیاندا، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووە نوێکان سەرچاوەی تووشبوونەکەیان نا دیارە.  

 
ئێستا لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی ١٩٩ نەخۆشی کۆرۆنا هەیە، ١٠ نەخۆش دۆخیان خراپە، کەسێک گیانی لەدەستداوەو، ١٧ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.




PM:02:42:31/05/2020