مەسرور بارزانی: قەدەغەی هاتوچۆ بۆ پاراستنی سەلامەتی ئێمەیە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانی به‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ "گرنگ" وه‌سفكرد.

مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە توتێكدا نوسیویەتی" ئێستا، كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستییمانه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".


راشیگەیاندووە" زۆر گرنگە ئێمە پابەندبین بە رێنماییەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە تەندروستییە گشتییەكان جێبەجێ بكەین".


PM:06:35:01/06/2020