لە سلێمانی ١٦ تووشبوونی نوێ کۆرۆنا تۆمار کرا

بۆ دووەم رۆژە پارێزگای سلێمانی بەرزترین رێژەی تووشبوانی کۆرۆنای تێدا تۆمار دەکرێت، ئەمرۆش ١ی حوزەیران ١٦ تووشبووی نوێی تێدا تۆمار کرا، دوێنێش ١٠٣ تووشبووی بەکۆرۆنا تێدا تۆمار کرا.

 
دەرەنجامی نوێ ...


لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.


یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.


یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوینە،


چواردە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.


وەزارەتی تەندروستی



PM:11:52:01/06/2020