نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبوویەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی دوێنێ نرخی نەوت زیاتر بەروزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٨ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٨ دۆلارو ٦٥  سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٣٥ دۆلار و ٥٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهانی مامەڵەی پێوەکراوە. 

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی مانگی رابردوودا ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی نەوت رایگەیاند داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی رابردوودا بە بەراورد بە مانگی پێشتر ٦٠٠ ملیۆن دۆلار زیادیكردووە، میدیا جیهانیەكانیش پێشبینی دەكەن مانگی داهاتوو بەهای نەوت جارێكی  دیكە روو لە بەرزبوونەوە بكات. 
 


AM:09:12:02/06/2020