وەزارەتی تەندروستی: تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

تەندورستی هەرێم رایگەیاند" توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە".

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی 35 توشبووی نوێ لە هەرێم تۆمارکراو و تا ئێستاش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە نۆ کەس.



PM:04:08:02/06/2020