تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" تووشبوویەکی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمار کرا".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، یەك توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".
سەبارەت بە توشبوەكە ئاماژەی بەوەكرد" کوڕێکی تەمەن 22 ساڵ خوێندكاری کۆلێژی پزیشكی نیشانەکانی نەخۆشی ھەیە، دانیشتوی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە".