هەولێر کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کەمێک لەمەوبەر کەسێکی تر لە پارێزگای هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  گیانی لە دەستدا.

 

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە هەولێر ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ کەسێکی تر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وردەکاری زیاتری بڵاوکردەوەو وتی " ئێمە ٦ نەخۆشمان بە کۆرۆنا هەبوو کە دۆخی تەندروستیان خراپ بوو، لەوانە ٣ نەخۆشیان دۆخیان زۆر ناجێگیر بوو، بەیانی یەکێکیان گیانی لەدەستدا، کەمێک پێش ئێستاش نەخۆشێکی تریان کە خرابووە ژێر ئۆکسجینی دەستکرد، بەهۆی وەستانی گورچیلەکانی گیانی لەدەستدا".

 

ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بوو لەگەڵ د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کە پارێزگار جگە لە سوپاسی بۆ خەڵکی هەولێر کە پابەندی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بوون، وتیشی" دەبێت خەڵک پابەندبێت بە بڕیار و رێنومایەکانی وەزارەتی ناوخۆوە کە تا ٦ی حوزەیران قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت، بەلآم تەنها سبەی شەو لە کاتژمێر ٦ رێگا بەهاولآتیان دەدرێت پێداویستیەکانیان لە بازاڕ بکڕن.

 

 



PM:07:10:02/06/2020