نرخی لیرەی تورکی دابەزی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، هەریەک لە دۆلار و پاوەن و لیرەو تمەن بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی نوێیان تۆمار کرد، کە نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و دۆلاریش ڕێژەیەک دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٤٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ بە ١٢٣ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٣٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزارو ١٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٥٠٠ دینار.


AM:10:17:04/06/2020