هەولێر.. حەوت تووشبووی دیکە بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند" حەوت کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

 

 لە راگەیێندراوێکی نوێی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن 60 و 26 و 20 ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن 57 و 27 و 23 ساڵ و کچێکی تەمەن 16 ساڵن، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون".


یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی گەڕەکی کوێستانە لە شاری ھەولێر، شەش تووشبووەکەی دیکەش دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێن.


بەو حەوت تووشبووە نوێیەی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، تائێستا لە هەولێر 299 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 230 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و سێ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



PM:07:20:04/06/2020