وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ٧٧ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٧٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە" تووشبووەکان چل پیاو و بیست و پێنج ئافرەت و سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە".
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت.
شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.