لەبارەی مردنی مالکی یەوە بە کۆرۆنا روونکردنەوە دەدرێت

ئەمرۆ هەواڵی مردنی نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام نووسینگەکەی ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە.

 
 
هیشام روكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی مالیكی  بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە "هەواڵی مردنی نووری مالیكی بانگەشەیەكی درۆیینەیە و لەلایەن ركابەرەكانیەوە هەڵبەستراوە".


روكابی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت " ئەو كەسانەی ناتوانن ڕووبەڕوو بەرانبەر مالیكی بوەستن، تەنها درۆیان بەدەستەوەیە لە دژی مالیكیدا بەكاری بێنن، وەک ئەم درۆیە".



د. نوری مالکی ١٩٥٠ لە دایکبووە، بەیەکێک لە سیاسیە سەرسەختەکانی رژێمی پێشووی عێراق بووە، لە ساڵێ ٢٠٠٦ بە سەرۆکی وەزیران لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا، بۆ ماوەی دوو خول تا ساڵی ٢٠١٤.

 


PM:11:18:05/06/2020