وێنە.. باری تەندروستی مەحمود محەمەدی گۆرانیبێژ نا جێگیرە

باری تەندروستی هونەرمەندی میللی ناسراوی کورد، مەحمود محەمەد ناجێگیرەو بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانیش هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت.

لە پۆستێکدا بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی نووسیوویەتی "هیوای چاکبونەوە دەخوازم بۆ برای بەڕێزم کاک محمود محمد".

هەروەها لەو پۆستەدا هاتووە " کاک مەحمود یەکێکە لە دەنگە هەرە بەسۆزو ڕەسەنەکان.. خزمەتێکی زۆری بە هونەری گۆرانی و خەڵکی کوردستان کردوە".

بابەکر دڕەیی دەشڵێت 'بەداخەوە ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشیەوە نەکرا قسەی لەگەڵ بکەین..داواکارم هەموان هەواڵی بپرسین و ئاگامان لە ژیان و مانی بێت".

 


PM:11:54:05/06/2020