وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر ئەو هەواڵانەی لە هەندێک سایت و پەیجەوە بڵاوکراونەتەوە لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەوە، روونکردنەوە دەدات.
دەقی روونکردنەوەکە..
کارنامەی کۆبوونەوەی ٣/٦/٢٠٢٠ نیشاندەری ڕاستیەکانە
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە:
سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن. کە گوایە لە کۆبوونەوەی ٣/٦/٢٠٢٠ بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە، بۆ هەموو لایەکی ڕووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبووە.
هاوپێچ کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە ٣/٦/٢٠٢٠.
وەزارەتی دارایی و ئابوری