سەلاحەدین دەمیرتاش داوا دەکاتە هەدەپە بچێتە ناو هاوپەیمانێتیەکی بوێنرانەوە دژی ئۆردغان



هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە داوا لە هەدەپە دەکات بچێتە ناو هاوپەیمانێتیەکی نێو دەوڵەتییەوە.


سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، بەبۆنەی پێنجەم ساڵرۆژی سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنی ٧ـی حوزەیران، جگە لە پیرۆزبایی، داوا دەکات ھەدەپە بچێتە ناو ھاوپەیمانییەتێکی بوێرانە و کراوە.


دەمیرتاش لەو پەیامەدا دەڵێت " لە ٧ـی حوزەیران هەدەپە توانی سەرکەوێ، ئەمەش نموونەیەکی باشە و دەبێ وانەی لێ وەربگرین بۆ دیموکراتییەکی باش و ئازادی و ژیانێکی خۆش بۆ ھاووڵاتییان“. هەروەها سەرکەوتنیان لە ٧ی حوزەیرانی بە خەباتێکی لە ”رادەبەدەر گرنگ“ ناو دەبات و دەشڵێت ”سڵاو بۆ ھەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە سەرکەوتنە ھەبووە دەنێرم، کە سەرەڕای هەوڵەکانی ئاکەپە بۆ ناشیرین نیشاندانی هەدەپە و رێگرتن لە سەرکەوتنی، بەڵام ئێمە ھەر سەرکەوتنین و بردمانەوە“.

 
لە هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران ٢٠١٥ تورکیا، هەدەپە بۆ یەکەمجار توانی بەربەستی ١٠% ببەزێنێ و ٨١ کورسیی پەرلەمانی تورکیای بەدەست هێنا.

 
دەمیرتاش لە رۆژی ٤-١١-٢٠١٦ ـەوە بە تۆمەتی پروپاگندەکردن بۆ تیرۆر و هاندانی خەڵکی بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی تورکیا، لە گرتووخانەی ئێدیرنا زیندانی کراوە.




PM:06:28:06/06/2020