تەندروستی هەرێم: سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" لە پارێزگای دهۆک سێ حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا".

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران".

 

تەندروستی هەرێم ڕاشیگەیاند" ئەو سێ تووشبووە نوێیە، ئافرەتێکی تەمەن ٤٠ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ و هەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون".



PM:08:38:06/06/2020