توشبووەیەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا


ئەمڕۆ شەممە ٦ی حویزەیرانی ٢٠٢٠ توشبووەیەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.


د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە "سپی" ڕایگەیاند" تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەمەنی ٥٥ ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە، ئەمڕۆ شەممە باری تەندروستی زۆر خراپ بوو، لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ گیانی لەدەستدا".

هاوکات د. هێرش ڕاشیگەیاند" سبەینێ یەکشەممە (نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ) دەکرێتەوە بۆ پێشوازیکردن لەو نەخۆشانەی کە کۆرۆنایان گرتووەو دۆخی تەندروستیان خراپە".

 

بە گیان لەدەستدانی ئەم هاوڵاتییە لە شاری سلێمانی، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٠ کەس.

 

 



PM:09:54:06/06/2020