لەسلێمانی‌و كەركوك 80 رۆژنامەنوس خەڵات دەكرێن

لەم هەفتەیەدا لە شارەكانی سلێمانی‌و كەركوك 80 رۆژنامەنوسی بە ئەزمونن لەلایەن كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم خەڵات دەكرێن.

لەمبارەیەوە نوره‌دین زه‌نگه‌نه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم لقی كه‌ركوك سلێمانی، بە باسنیوزییگه‌یاند، رۆژی 21-5-2014، له‌ هۆڵی های كریستی شاری سلێمانی زیاتر له‌ 40 رۆژنامه‌نوسی به‌ ئه‌زموون و دیاری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ ده‌به‌خشێت،گووتیشی ‌ئێمه‌ وه‌كو كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم به‌ هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شار له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ئه‌و خه‌ڵات و رێزلێنانه‌ ده‌به‌خشیه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ر به‌دوای ئه‌ویشدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ شاری كه‌ركوك به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ سپۆنسه‌ری كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم و لقی سه‌ره‌كی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشینه‌ زیاتر له‌ 40 رۆژنامه‌نوسی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌، ووتیشی ‌هه‌ر له‌م مانگه‌دا كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم سپۆنسه‌ری بۆ سێ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شێوه‌كار كردوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكانیان، له‌ مانگی داهاتووش ماڵی رۆشنبیری كورد له‌ شاری كه‌ركوك كه‌ گه‌وره‌ترین میهره‌جان ساز ده‌كات، كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم سپۆنسه‌ری بۆ ده‌كات‌.



PM:01:56:19/05/2014