١٠٢ تووشبووی نوێ لەهەرێم تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیاندنی ٢٤ کاتژمێری ررابردووی راگەیاند کە٣ گیان لەدەستداوەو ١٠٢ تووشبووی نوێ لە هەرێم تۆمار کران. 

ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٤)


سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٨٥٦) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٧٢٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٩٨) لە هەولێر، (٣٣) لە سلێمانی، (٥٠٦) لە دهۆك. وە (١٢١٢٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٤١) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٥١٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٣٥٢) هەولێر، (٧٥٢) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (١٢) گەرمیان. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٩٠١٠٦) پشکنین بووە)


3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٣) گیان لەدەستدان، (١٠٢) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:


• پارێزگای هەولێر (١٥) پۆزەتیڤ: (٨) ئافرەت و (٢) پیاو و (٣) منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج، حەفت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون یەك تووشبوو لە ئێران گەڕایتەوە و لە کەرەنتین بوو، حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و باداوە و ڕزگاری و کرێکاران و شەھیدان و زانیاری و ئازادی و برایەتی و ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی ڕزگاری لە شاری ھەولێر.


• پارێزگای سلێمانی (٨٥) پۆزەتیڤ و (٣) گیان لەدەستدان:


شاری سلێمانی (٧٣) پۆزەتیڤ و (٣) گیان لە دەستدان: (٤٠) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٤) منداڵ و (٤) کوڕی گەنج و (٢) کچی گەنج، سی و یەك تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون، بیست و پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن، یەك تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق، دوو تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆك لە سلێمانی دەستنیشان کراون، یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی شارەزوور، چل و یەك تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.


ئیدارەی گەرمیان (١٢) پۆزەتیڤ: (٩) پیاو و (٢) ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد.


• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ: (٢) ئافرەت تەمەن ٤٨ و ٤٤ ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون لە کەرەنتین بوون، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.


4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٣٢٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢٧) مردن هەیە و (٥٣٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٧٦٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردس



PM:06:06:08/06/2020