بەوێنە.. گونول دیلان بەجل و بەرگە سورەکانی ئینیستاگرام دەهەژێنێت


خانمە گۆرانیبێژی دەنگ خۆشی دیاری باکووری کوردستان "گونول دیلان" بەشێوەیەکی جیاواز و سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە. 

گونول دیلان لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" تازەترین وێنەیی خۆیی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت گونول بە ستایلێکی زۆر جیاوازتر لە جاران دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.

گونول دیلان، لە شاری دیار بەکر لە دایک بووە، لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە کاری هونەری دەکات و یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی باکووری کوردستان، گونول لە ساڵی ٢٠٠٨ وەک شاجوانی ئەنتاڵیا لە وڵاتی تورکیا هەڵبژێردرا، لە ئێستاشدا لە شاری ئیستەمبوڵ ژیان بەسەر دەبات..
 

AM:10:03:10/06/2020