تەندروستیی هەولێر رایگەیاند " چوار تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت" چوار نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".
ئاشکراشیکردوە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە گەیشتە ٢٤٧ کەس.