قائیمقامی سلێمانی داوای بەستنی کەمامکو لەدەستکردنی دەستکێش دەکات
لە نوێترین لێدوانی، قائیمقامی سلێمانی لەسەر دۆخی خراپی کۆرۆنا لەناو شاری سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات کەمامە ببەستن و دەستکێش لەدەستبکەن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ١٠ی حوزه‌یران، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانی" پزیشكان و كارمه‌ندان و ده‌رمان و دان "ی سلێمانی كۆبووه‌وه رایگه‌یاند ": هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی مه‌ترسی بڵابونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنادایهو ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی هه‌موولایه‌كه تاكو سنورێك له به‌رده‌م ئه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی كۆرۆنا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه دۆخێكی ته‌واو مه‌ترسیدار".
هەروەها قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند " رۆژ له دوای رۆژ مه‌ترسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و ئه‌م دۆخه‌ی كه ئێستا تێیداین واده‌خوازێت ئاستی پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان زیاتر بكه‌ین و رێگه نه‌ده‌ین ڤایرۆسه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه بكات".
ئەو دەشڵێت "ته‌نیا به پابه‌ند بون ده‌توانین رێژه‌ی توشبوان و گیان له ده‌ستدان كه‌م بكه‌ینه‌وه خۆشبه‌ختانه ئێستا پابه‌ندبونی خه‌ڵك زیاتره و داوا له هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌كه‌ین به‌ته‌واوی خۆیان بپارێزن و له‌كاتی چونه‌ده‌ره‌وه و بازاڕكردن و سه‌ركاره‌كانیان خۆیان به‌دوور بگرن له قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن و ده‌ستكێش و ده‌مامك بهركاربهێنن، ئه‌مه ته‌نیا رێگه‌یه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا".
PM:02:11:10/06/2020