بەهۆی کۆرۆناوە پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو هەفتە کارەکانی راگرت

بەهۆی تووشبوونی چەند کارمەندێکیەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو هەفتە کارەکانی راگرت.

 
لە راگەیاندراوێک، پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " چەند تیمێکی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و  ١٩٧ یٔەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان یٔەنجامدا. دیارە بە داخەوە ، چەند حالەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت".

 
راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە 


دوای یٔەوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا ، حالەتیکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە ناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، وەک پابەند بوونیکی تەواو بە رینماییە تەندروستییەکان ، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا کەپشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یٔەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکریت. رۆژی ٩ ی ٦ ی ٢٠٢٠ ، بە سوپاسەوە ، چەند تیمیکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی ،  لەسەر رینمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و  ١٩٧ یٔەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان یٔەنجامدا. دیارە بە داخەوە ، چەند حالەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت. وەک پابەند بوون بە رینماییە تەندروستیەکان کە دەبیت سەرجەم بەرکەوتووەکان خۆ پاریزی بکەن و کەرەنتین بکرین ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا، سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگریت. یٔاگاداری تەواوی یٔەو یٔەندامە بەریزانەی پەرلەمان دەکەین کە تا یٔیستا پشکنینی کۆرۆنایان نەکردوە لە زووترین کات پشکنینەکە یٔەنجام بدەن و یٔەنجامەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بنیرنەوە. بە هەمان شیوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان راسپیردراون ، بە هەماهەنگی لەگەل تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ سەرجەم یٔەو فەرمانبەرانەی دیکەش بکرین کە تا یٔیستا پشکنینیان بۆ نەکراوە. 
لیرەوە ، جاریکی دیکە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ،  پابەندی تەواوی رینماییە تەندروستییەکان بن و خوای گەورە هەموو هاولاتیانی کوردستان و ولاتەکەمان پاریزراو بکات

 


PM:03:35:10/06/2020