میران عەلی: هەندێ نهێنی خۆم ئاشکرا دەکەم کە تا ئێستا نەتان زانیوە

 

هونەرمەندی گۆرانبێژی لاوی کوردستان میران عەلی، چەند نهێنییەکی ژیانی خۆی بۆ یەکەم جار ئاشکرا دەکات. 

 

میران عەلی، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئنستاگرام" لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەڵێت" سوپرایزی ئەمجارەم گۆرانی نوێ نییە، جیاواز لەھاوڕێ ئازیزەکانی ترم لەبواری ھونەردا،ئیتر بڕیارمدا سەرکەوتنەکانم لەگەڵتان بەشبکەم ،بۆ یەکەمینجار ھەندێک ڕاستی لەبارەی سەرەتای دەستپێکردنم لە کاروانی ھـونـەریـم ئاشکرادەکـەم بـۆتـان". 

 

میران لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا دەشڵێت" من گەنجم و تێ ئەگەم،گەنجی وڵاتەکـەم، چەند بەتوانان،گەر دەرفەت و ھێزیان ھەبێت، هەرکـەس لـەھـەربـوارێـکی کـە خۆی پـێـی خۆشە ھەوڵی بۆدەدات خەونی ھـەیـە،بۆیە بەم زوانە بەشێک لەژیانمتان بۆ ئاشکرا ئەکەم لەسەرەتای مناڵیم تا دەستپێکردن و شکست و سەرکەوتنم لەگەڵ کۆمەڵێ زانیاری نوێ، ھـەتـا بـبـێـت بـە چەکێک بۆ ھێزی بازوی ھەوڵەکانتان و تێتان دەگەیەنم، کۆڵنەدان چی ئەنجامێک ئەدات بە مرۆڤ، کە تا ئێستا نەتان بیستووە، چاوەڕێی سوپرایزەکەم بکەن". 

 

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. 

 


.



PM:04:12:10/06/2020