هەشت توشبووی کۆرۆنا لە ئیدارەی راپەرین تۆمارکران

تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە هەشت توشبوی نوێی کۆرۆنا لە ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان دانیشتوی قەزای پشدەر بوون".

 

کەمێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی راپەڕین دەستنیشانکران، شەش پیاو و دوو ئافرەت، دوو تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە. 

راشیگه‌یاندووه‌" پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/ قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانبەران، گوندی ھێرۆوشێنێ، سێ تووشبوو دانیشتووی رانیە لە گەرەکەکانی قەلات و بنارسجن-ن". 



PM:05:30:10/06/2020