تووشبوویەکی تر بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیان لە دەستدەدات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی " شەهید ئاسۆ " نەخۆشێکی کۆرۆنا کە خەڵکی سلێمانی یە گیانی لەدەستدا.

 

نەخۆشخانەی "شەهید ئاسۆ" لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بۆ گیان لەدەستدانی نەخۆشێکی کۆرۆنا کردووە.

 

دوێنێش درەنگانێکی شەو هاولآتییەکی عەرەب لە سلێمانی کە تەمەنی ٧٢ ساڵ بوو بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.



AM:08:45:11/06/2020