جیهان هاشم بە ستایلە تازەکەیەوە هەرای ناوەتەوە (وێنە)

خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاودەکاتەوەو هەوادارانی سەرسام دەکات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام جیهان هاشم، چەند وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی تازە بڵاوکردۆتەوە هەوادارانی بە شێوەی جیاواز کۆمێنتیان بۆ نوسیوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. 

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.

PM:12:56:11/06/2020