ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر: ٧٢ شوێن كە پابەندی ڕێنماییەكان نەبوون داخران

بە هۆی پابەندنەبوونی بە رێنمایە خۆپارێزییەكان، لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی هەولێر ٧٢ شوێنیان داخست.

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسنوری هەر ١٠ قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، ٧٢ شوێن داخران". 
 

ئاماژەی بەوەکردوە" لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی و پاراستنی هاوڵاتییان و بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواکارن لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان".

 

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر باسی لەوەشکردوە، بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە هاوڵاتیان و کسابکاران دەمامک و دەستکێش ببەستن، تاوەکو بەهەموان تەندروستی و سەلامەتی شارەکە ببپارێزن.

 
 


AM:09:03:12/06/2020