وێنە.. شنیار لە رێگای چەند وێنەیەکەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات

خانمە گۆرانیبێژ، شنیار هه‌ڵەبجەیی جیاواز دەرکەوت.

 

شنیار هەڵەبجەیی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوەو بۆتە جێی سەرنجی فانەکانی.

 

شنیار محەمەد لەدایکبوی ساڵی 1999ی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی تۆ جیاوازی، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، دواهەمین بەرهەمی شنیار گۆرانی "کوڕە جوانی" بوو، کە ئاوازی گۆرانییەکەی لەلایەن هه‌ڵکەوت زاهیر بۆدانراوە، کاری دەرهێنانی کلیپیەکەی لەلایەنی بینەر کەمال بۆ ئەنجامدرابوو. 



AM:09:46:12/06/2020