تەندروستی هەولێر: ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
تەندروستیی هەولێر رایەگەیاند " ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت" ٣٠ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".
بە چاکبوونەوەی ئەو ٣٠ تووشبووەی کۆرۆنا ئێستا کۆی گشتیی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٢٧٧ کەس.
PM:10:57:12/06/2020