ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایدەگەیەنێت" ئه‌مشەو له ئه‌نجامی پشكنینیه‌كان پێنج تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون".
لە ڕاگەیەندراوێکدا د.فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند" لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، پێنج تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID- 19 تۆمارکراوەن".
سەبارەت بە تووشبووەکان بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکردووە" توشبوه‌كان دوو ئافره‌تی ته‌مه‌ن 52 ساڵ و ٣٠ ساڵ، سێ منداڵی ته‌مه‌ن (5، 10، 13) ساڵن، نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێدایه و یه‌كێك له توشبوه‌كان به‌ركه‌وتوی توشبوی پێشوتره".
وتیشی" لە ئێستادا سەرجەم تووشبووەکان لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا، لە ژێر چاودێری پزیشکیدان".
ئێواره‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند" له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 112 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كه 78 كه‌سیان له پارێزگای سلێمانی، 20 كه‌سیان له پارێزگای ھه‌ولێر، 14 كه‌سیشیان له پارێزگای دهۆكن".