لە هەولێر رۆژنامه‌نووس به‌ختیار سه‌عید دەستگیرکرا

كوڕی رۆژنامەنووس بەختیار سەعید رایگەیاندووە" باوكی لەلایەن هێزێكی پارتییەوە دەستگیرکرا". 

گۆڤەند بەختیار سەعید، لەپەڕەی باوكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە" رۆژنامەنووس بەختیار سەعید، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزێكی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رفێنرا".

بەختیار سەعید نووسەر و رەخنەگرە و زۆرجار لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسینی رەخنە بڵاودەكاتەوە.

 

هەتا ئێستا هیچ هێزێکی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆری شاری هەولێر ڕوونکردنەوەیان لەبارەی دەستگیرکردنی بەختیار سەعید بڵاو نەکردووەتەوە.




PM:07:01:13/06/2020