لە سلێمانی توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەمەوە ئەمڕۆ دووەم حاڵەتی مردن تۆمار کرا.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێکی تەمەن ٥٨ ساڵە و دانیشتوی بازیانە، بەڵام لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.
ئەو ژنە نەخۆشی رەبووی لەگەڵدا بووەو لەگەڵ گرتنی کۆرۆنا بەتەواوی دۆخی تێکچووەو بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی.
ئەمڕۆ یەک شەممە لە هەولێر ٢ کەس و لەسلێمانی دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.