نوسەر و وەرگێڕو ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردستان (توانا ئەمین) تووشی پەتایی کۆرۆنا بوو.
بهپێی زانیارییهكان، دوای ئهوهی پشكنینی تایبهت به توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ (توانا ئهمین) كراوه، ئهنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیف دەرچوو و پشتڕاست بووهوه كه ئهو نوسهره تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
توانا ئەمین لەدایکبووی ساڵی (١٩٨١ لە شاری سلێمانی) نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووسی کوردە، توانا ئەمین خاوەنی چەندین ڕۆمانی کوردییە و بڕێک لە نووسینەکانی خەڵاتیان بردووەتەو، ھەروەھا لەگەڵ ڕادیۆ نەوا و ڕۆژنامەی ئاوێنە کاری کردووە، ماوەی هەفتەیەکە توشی ئەو نەخۆشییە بووەو لەشوێنێکی تایبەت چارەسەری بۆ دەکرێت.
پێشتریش هەردوو كەسایەتی شاری سلێمانی، د.مارف عومەر گوڵ مامۆستای زانكۆی سلێمانی و هونەرمەند نەرمین كاوانی، توشبوونی خۆیان بە كۆرۆنا راگەیاند و داواشیان لە هاوڵاتیان كرد كە پابەندی رێككارە تەندروستیەكان بن.