سەرۆکی پەرلەمان لابردنی پارێزبەندی لە سۆران عومەر هەڵوەشاندەوە

د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵدەوەشێنێتەوە.

 
 
پێشەوا هەورامانی پەرلەمانتاری پارتی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە" سەرۆكی پەرلەمان بڕیارەكەی لابردنی پارێزبەندی سەر سۆران عومەر هەڵدەوەشێنێتەوە".


پێشتر سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندبوو ئامادەنییە ئیمزا لەسەر كارنامەی دانیشتنێك بكات كە هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاری تێدا بێت، بۆیە كارنامەكە بە ئیمزای هێمن هەورامی و مونا قەهوەجی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دانرا و ئەو رۆژەش كە دانیشتنەكەی تێدا بەڕێوەچوو، رێواز فایەق لە پەرلەمان بوو، بەڵام نەچووە هۆی دانیشتنەكەوە.



بەپێی پەێرەوی ناوخۆ دەبێت كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان بە رێككەوتنی ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی پەسەند بكرێـت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ كارنامەی ئەو دانیشتنەدا نەبوو.

 


PM:10:30:15/06/2020