تورکیا ئۆپەراسیۆنیکی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چنگی پڵنگ" وەزارەتی بەرگری تورکیا هێرشی بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆ دەستیپێکردووە، هێزی کۆماندۆ لە حەفتانینن بۆ روبەڕوبونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

 

ئاماژەی بەوەشکردوە" ئۆپراسیۆنەکە بەپاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی، ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار، کۆماندۆکانمان بە ئۆپەراسیۆنی ھێرشی ئاسمانی گوازراونەتەوە بۆ ناوچەکە و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، خۆی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە دەکات". 

 

دووشەممەی رابردووش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند هێرشێکیان کردە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بە وتەی میدیاکانی تورکیا چەندین بارەگای و چەکداری پەکەکەیان کردووەتەوە ئامانج.

 





AM:09:13:17/06/2020