وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ٢٢٤ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار کران

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، لە کۆی  ٢١٠٦ پشکنین کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ گومانلێکراوان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٢٢٤ پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و حەوت کەسیش گیانی لە دەستداوە. 

 

دەقی ڕاگەیەندراوی تەندروستی هەرێم ژمارە (١١٤): 

1. کەرەنتین: (٩١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٩٦٣ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز (٢٧٠ هەولێر)، (٤ سلێمانی)، (٦٨٩ دهۆك).

2. پشکنین: (٢١٠٦ پشکنینی نوێ) 
(١٠٧٧ هەولێر)، (٤٩٥ سلێمانی)، (٣٩٤ دهۆك)، (٢٥ هەڵەبجە)، (١١٥ گەرمیان).

3. تووشبوو: (٢٢٤ تووشبووی نوێ)
(٤٧ هەولێر)
(١٣٤سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٤ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٩٤ چاکبوون)
(٦٧ هەولێر)
(٢٣ گەرمیان)
(٤ دهۆك)

5. مردن: (٧ مردن)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٥٢٧١ هاوڵاتی (١٤٣٠٨ دەرچوو)
پشکنین ١١١٩٤٩ (٥٣٨٩٧ هەولێر، ٣٢٩٠٥ سلێمانی، ٢٤٣٥٢ دهۆك، ٧٩٥ هەلەبجە )
تووشبوون ٣٠٤٥ (٧٩٤ هەولێر، ٢٠٣٧ سلێمانی، ١٤٠ دهۆك، ٧٤ هەلەبجە )
چاکبوون ١٢١٧ (٤٢١ هەولێر، ٦٧١ سلێمانی، ٩٢ دهۆك، ٣٣ هەلەبجە )
مانەوە لە نەخۆشخانە ١٧٤٦ (٣٦١ هەولێر، ١٢٩٦ سلێمانی، ٤٨ دهۆك، ٤١ هەلەبجە )
مردن ٨٢ (١٢ هەولێر، ٧٠ سلێمانی)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
١٨ حوزەیران ٢٠٢٠



PM:08:21:18/06/2020