وەزیری دەرەوەی تورکیا: سلێمانی کەوتۆتە ژێر کاریگەری پەکەکەوە

لەنوێترین لێدوانی دا لەبارەی ناوچەکانی سلێمانی و پەیوەندی بە پەکەکەوە، چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند" سلێمانی کەوتۆتە ژێر کاریگەری پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە)ەوە".



مەلوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن – تورک) باس لەوە دەکات کە "بۆمان دەرکەوتووە سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەکەکە و، هەندێ وڵات پەکەکە وەک ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر ئیدارەی باکوری عێراق بەکاردەهێنن".


دەربارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە زاخۆ، چاویش ئۆغلو دەڵێت " چەندین سیناریۆیان لە ناوچەکە پووچەڵکردووەتەوە و لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام دەبن".

 
چوار رۆژە لەشکرکێشی نوێی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی زاخۆ دەستیپێکردووە، ئەم لەشکرکێشیە بەتوندی لەلایەن عێراق و سعودیەو ئیمارات و چەندان وڵاتی ترەوە مەحکوم کراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم و هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی بێ هەڵویست ماونەتەوە.

 


AM:09:38:19/06/2020