وێنە.. بهیان عوسمان (وهنهوشه) نوێترین وێنهی خۆی به قژی لوول بڵاودهکاتهوه
خانمه ئهكتهری كورد، بەیان عوسمان نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاوکردەوە کە سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.
بهیان، له هەژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (ئینستاگرام) نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە بەشێوازێكی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووەو ستایلی خۆی بەتەواوی گۆڕی و بۆتە جێی سەرنجی فانەکانی.
ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".
PM:01:13:19/06/2020