هەولێر.. ٣٠ توشبووى کۆرۆنا چاکبونەوە

تەندروستى هەولێر رایگەیاند" ٣٠ توشبووى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە". 

 

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، (٣٠) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

تەندروستى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە، تائیستا (٤٥١) توشبووى کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر چاکبونەتەوە.



PM:05:09:19/06/2020