گەنجێک بەهۆی تووشبوونی بەکۆرۆنا خۆی کووشت

گەنجێکی عێراقی دوای ئەوەی دەزانێت تووشی کۆرۆنا بووە، خۆی دەکوژێت.

 
ماڵپەڕە عێراقییەکان هەواڵی ئەو ٣٣ ساڵەیان بڵاوکردەوە کە لەشاری بەغدا لە ناوچەی " گرێعات" دەژیا، دوای ئەوەی دەزانێت تووشی کۆرۆنا بووە، خۆی دەکوژێت.

 
چەند رۆژێکە تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق بە شێوەیەکی مەترسیدار لە هەڵکشاندایە، بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەس ئەمڕۆ هەزارو ٦٣٥ کەس تووشی کۆرۆنا بووەو ٦٩ کەس گیانیان لەدەستدا.




PM:11:11:19/06/2020