خانمە ئەکتەر و شاعیر، کاردینا سپی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.
خانمە ئەکتەری ناسراو کاردینا سپی بە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی فانەکانی بەسەر دەکاتەوەو بەمەش فانەکانی دڵخۆشن کە ئەستێرەکەیان بە شۆخیە دەردەکەوێتەوە.
كاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی دوو ساڵە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنانیش كردووه و، كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات ساڵی پار خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).