خانمە شۆخی گۆرانیبێژی ناسراو، کەژی هاوتا، لەە نوێترین دەرکەوتنی وێنەکانی بڵاودەکاتەوەو پۆستیک دەنووسێت.
کەژێ هاوتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی" ساڵێک دێت و ساڵێک دەڕوا، من وەک خۆمم! زستان بڕوا‌و بەھاریش بێت، من ھەر خۆمم، من ھەر خاوەن کڵاشەکەی پەڕۆین و، ماران گەستەی دنیای خۆمم، ساڵ تازە بێت یاخود پار بێت، من کەسەکەیبێ کەسەکەی دنیای خۆمم'.
ئەم هونەرمەندە لاوە بەهۆی جوانی و هونەرەکەی و باوکیەوە هەمیشە پۆستەکانی بوونەتە جێگای گرنگی پێدانی فانەکانی.
كه‌ژێ، چه‌ند ساڵێكه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیشی نه‌كردووەو، ماوەیەک لەمەوبەر وتی "نابێت گۆرانیی ته‌نیا دیكۆربێت و له ناوه‌وه هیچ نه‌بێت، به ماوه‌ی دوو مانگ بروخێت".
کەژی هاوتا تەمەنی ٢٠ ساڵەو له دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئه‌سعه‌دە، له‌دوای ئه‌وه‌ی توانی له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ناوبانگ په‌یدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.