تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" ئەو كەسانە ئاگادار دەكەینەوە كە نیشانەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هەیە، پەیوەندی بكەن بەسەنتەری چارەسەركردن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەگوزراوەكان".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند" بۆ هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی راپەڕین، ئەوانەی نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە پەیوەندی بکەن بەسەنتەری چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەگوزراوەکان لە قەزاکانی ڕانیە و پشدەر، بۆئەوەی پشکنینیان بۆ ئەنجامبدرێت".
ئەوەش هاتووە، هاوڵاتیان دەتوانن رۆژانە کاتژمێر 10:00 بۆ 11:00ی بەیانی پەیوەندی بەسەنتەرەکانەوە بکەن بۆ وەرگرتنی سامپڵ، لەبەرئەوەی لەئێستادا پشکنین تەنها بۆئەوکەسانە دەکرێت کە نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.