وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی هەزارو ٦٤٦ كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٦٤٦ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٨٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٧٢٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته سی هه‌زار و ٨٦٨ حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش هەزارو ١٠٠ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ هه‌زار و ٩٣٥ كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ١٥ هه‌زار و ٨٣٣ كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٢٤ كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.