"تەنها سێ‌ ئافرەت بەبێ‌ كۆتا دەرچوون نەك 22"

پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا حەنان فەتلاوی رایگەیاند" تەنها سێ‌ ئافرەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێ‌ كۆتا دەرچوون، نەك 22 وەك كۆمسیۆن ئاماژەی بۆ كرد".
فەتلاوی  بەماَلپەری (مسلە) ی عێراقی ئەو لێدوانەی دوێنێ‌ كۆمسیار كوڵاشان كەمالی رەتكردەوە وتی" ئەو زانیاریانەی كۆمسیۆن لەسەر كۆتا راست نییە".
فەتلاوی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەرچووەكان حەنان سەعید فەتەلاوی 90781 دەنگ، هودا سەجاد مەحمود 39691 دەنگ، نەجیبە نەجیب 29468 ە ( كاندیدی پارتی لەدهۆك)، نەك ئەو 19 ناوەی تر كە كۆمسیۆن رایگەیاند.
30 نیسان هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا‌و رێژەی بەشداربووان 62% لە كۆی 21 ملیۆن هاوڵاتی كە مافی دەنگدانیان هەبوو.



PM:03:21:20/05/2014