بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا نۆ ملیۆن و ٥١ هەزار تووشبووی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نۆ ملیۆن و ٥١ هەزار و ٥٧١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٧٠ هەزار و ٨٠٤ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و ٨٤١ هەزار و ٩٤٨ تووشبوو چاکبونەتەوە
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا دوو ملیۆن و ٣٥٦ هەزار و ٦٥٧ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٩٨٠ هەزار و ٣٥٥ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٢٢ هەزار و ٢٤٧ کەس بەرزبووەتەوە.