پارێزگاری دهۆک گۆڕدرا

پارێزگاری دهۆک فەرهاد ئەترووشی گۆڕدرا بە عەلی تەتەر ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی زاخۆی ئەو حیزبە.

 

 
ماڵپەڕی رووداو رایگەیاند " هۆشیار گولی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک گۆڕینی پارێزگاری بۆ ئەو ماڵپەڕە پشتراستکردۆتەوە.

 


هەروەها هاتووە "لە کۆی 25 بەڕێوەبەری ناحیە لە سنووری پارێزگای هەولێر 16بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت. هەروەها ئەوەی تائێستا یەكلایی بووەتەوە پێنج قائیمقامیش لە پارێزگای هەولێر دەگۆڕدرێن".

 
 
دهۆک لە 27ـی گوڵانی 1969 بووەتە پارێزگا، لە حەوت قەزا و 24 شارۆچکە پێکدێت. ژمارەی دانیشتووانەکەشی بە نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس خەمڵیندراوە.

 

تا ئێستا هۆکاری گۆڕینی پارێزگار فەرهاد ئەتروشی روون نییە، بەلآم لەم ماوەیەی دواییدا دەنگی ناڕەزایەتی لە دژی حکومەتی هەرێم و پارتی لەو دەڤەرە لە هەڵکشاندایە.

 



PM:02:27:22/06/2020